ماڵی‮ ‬هونەرمەندان "‮ ‬گومانی‮ ‬خراپ " بەرهەم ده‌هێنن

باس لە كۆمەڵگا و خراپیی‮ ‬عەقڵییەتی‮ ‬كۆمەڵگاكەمان دەكات


لە ژێر ناوی‮ ‬" گومانی‮ ‬خراپ " گرووپی‮ ‬ماڵی‮ ‬هونەرمەندان لە بەرهەمێكی‮ ‬نوێیاندا كورتە فیلمێكیان ‮ ‬بەرهەم هێنا كە ماوەكەی‮ ‬كەمترە لە سێ خولەك و بەهۆی‮ ‬گومانی‮ ‬خراپەوە باس لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكات ‮.‬

‮ دەرهێنەری‮ ‬ ئه‌م كورتە فیلمە " ‬ڕۆژیار لوقمان " ئاشكرایده‌كات ، ‬كورتە فلیمەكە ماوەی‮ ‬2-36 خولەكە و دوو مانگ كاری‮ ‬لەسەر كراوە و ناوەڕۆكی‮ ‬كورتە فیلمەكەش باس لە كۆمەڵگا و خراپیی‮ ‬عەقڵییەتی‮ ‬كۆمەڵگاكەمان دەكات كە هەمیشە بە خراپی‮ ‬بیردەكەنەوە لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بیری‮ ‬باش بكەنەوە و قسەی‮ ‬خراپی‮ ‬بۆ هەڵدەبەستن و بڕیاریشی‮ ‬لەسەر دەدەن‮ .

 ‬رۆژیار وتیشی،  ‬ئەو بیركردنەوە خراپانە بوونەتە هۆی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬كێشە لەناو خێزان و كۆمەڵگاكەمان،‮ ‬جگە لەوەش پەیامێكی‮ ‬تری‮ ‬لە پشتەوەیە كە مەرج نییە كچەكانی‮ ‬كۆمەڵگاكەمان هەر دوای‮ ‬ئۆتۆمبێل و ماڵ و پارە بكەون،‮ ‬بەڵكو چەندین كچ لە كۆمەڵگاكەمان خۆشەویستیان پیش مادە و سەروەت و سامان خستووە‮ .‬

گشت ئەكتەر و ستافی‮ ‬نێو فیلمەكە سەر بە گرووپی‮ ‬ماڵی‮ ‬هونەرمەندانە كە بپێكهاتوون له‌ " ‬شنە گەشبین‮ ‬،‮ ‬ڕەهێڵ محەمەد‮ ‬،‮ ‬ئەحمەد جەبار‮ ‬،‮ ‬بیلال عەبدولقادر " كە‮ ‬ڕۆڵیان تێیدا بینیوە‮ ،  ‬كامێرا و مونتاژ‮ ‬یاسین عومەر ئەنجامیداوە و بیرۆكەی‮ ‬كارەكەش لەلایەن‮ ‬ڕێبوار محەمەد بووە،‮ ‬ سیناریۆ و دەرهێنانی‮ ‬كورتە فیلمەكە لەلایەن " رۆژیار لوقمان " ئه‌نجامدراوه‌ .