یه‌كه‌م رۆمانی " به‌ختیار عه‌لی " به‌ زمانی عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێته‌وه‌

به‌ چه‌ندان زمانی جیهانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆمانی " دواهه‌مین هه‌ناری دونیا "ی  نووسه‌ر و ڕۆماننووسی ناسراوی كورد " به‌ختیار عه‌لی " به‌ چه‌ندان زمانی جیهانی بڵاوكرایه‌وه‌ ، به‌منزیكانه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

دوینێ رێكه‌وتی 23ی كانوونی دووه‌می 2019 نووسه‌ر و وه‌رگێری كورد " مه‌ریوان ڕه‌حیم " ئاشكرایكرد رۆمانه‌ ناوداره‌كه‌ی " به‌ختیار عه‌لی "  له‌ لایه‌ن وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی_فارسی " غه‌سان حه‌مدان "  خراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به‌م نزیكانه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

ره‌حیم وتیشی رۆمانی " دواهه‌مین هه‌ناری دونیا " یه‌كه‌مین به‌رهه‌می به‌ختیار عه‌لییه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ،

ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیری كورد " به‌ختیار عه‌لی "‌ له‌ ساڵی 1960 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، له‌ ھه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین قوتابیی كۆلیژی زانست به‌شی زه‌ویناسی بووه‌ .