فڕۆكە سەربازییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریایان كرد

‌بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە


فڕۆكە سەربازییەكانی ئیسرائیل  چەند شوێنێكیان لە باشوری سوریا بۆردومانكردووە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ میدیای فەرمی سوریا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌  نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر چەند ناوچەیەکی باشووری سوریا.

هاوكات میدیاكانی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه‌ بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و موشەکەکانیان تێکشکاندوە، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه‌ فڕۆکەکانی ئیسرائیل چه‌ند موشەکێكیان  ئاڕاستەی سنوری دیمەشقی پایتەخت كردووه‌ بەڵام رێگە نەدراوە ئامانجەکانی بپێکێت و تێکشێندراون.