عادل عه‌بدولمه‌هدى: له‌باره‌ى جێگیربوونى هێزى ئه‌مریكى له‌ عێراق ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ى خۆیدا

به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا الیوم، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوێنێ سێشه‌ممه‌ 8ى كانوونى دووه‌م له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ى خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و هیچ زانیاریه‌كی ده‌رباره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌و جێگیربوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق وه‌رنه‌گرتووه‌ .

عه‌بدولمه‌هدى به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ جێگیربوونى هێزى نوێى سوپاى ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ فه‌رمى من هیچ زانیاریه‌كم پێنه‌گه‌یشتووه‌ و ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌. 

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق به‌ گشتى كه‌می كردووه‌ و ته‌نها 8000 هه‌زار كه‌س له‌ هێزى بیانى له‌ عێراق هه‌ن.

هاوكات له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی ئاسایش له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ عه‌بدولمه‌هدى گوتى:" ئێمه‌ هیوا ده‌خوازین كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك په‌یڕه‌و بكرێت".


ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز