بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سۆران ئەدیب حەمەكەریم ئاغا قەرەداغی دەكات

هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەكەتانین

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی لێخۆشبوو هەڤاڵ سۆران ئەدیب حەمەكەریم ئاغا قەرەداغی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (سۆران ئەدیب حەمەكەریم ئاغا قەرەداغی) بەرپرسی رێكخراوی ئورەێبرۆی پارتیمان لە وڵاتی سوێدمان پێگەیشت. هاوبەشی خەمی خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی