عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی سێ كاندیدی كۆتایی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و داد راگه‌یاند

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی ، ناو سێ كاندیدی كۆتایی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ره‌وانه‌ كردووه‌ ،كه‌ بریتین له‌ فالح  فه‌یسه‌ڵ فه‌هد فه‌زیاز، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و  سه‌لیم عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جبووری، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و دادوه‌ر رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زاره‌تی داد.

11

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌و و چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكات، به‌ڵام به‌رده‌وامی ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، ناوخۆ ، داد ، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان بۆ پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.

ئاماده‌كردنی / رزگار