دۆناڵد تره‌مپ: نه‌مگوتووه‌ زۆر به‌خێرایی ده‌كشێینه‌وه‌

له‌ سووریا ده‌كشێینه‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا، به‌ڵام هیچی له‌وباره‌وه‌ نه‌گوتووه‌ كه‌ هێزه‌كان له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بكێشنه‌وه‌.

له‌ لێدوانێکی بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا دوا.

سه‌رۆكی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌، كاتێک ده‌سه‌ڵاتی گرتووەتەوە دەست به‌شێكی زۆری خاكی عێراق و سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵى داعشدا بووه‌ و هه‌ر له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا عێراق به‌ته‌واوی له‌ داعش پاككراوه‌ته‌وه‌ و له‌ سووریاش زۆر كه‌می ماوه‌ و گوتی: "ئیدی له‌ سووریا ده‌كشێینه‌وه‌، به‌ڵام هیچ كات نه‌مگوتووه‌ كه‌ به‌ خێرایی ده‌كشێینه‌وه‌".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئیدی پێویسته‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دژبه‌ داعش بجه‌نگن و گوتی: "رووسیا و ئێران له‌ ئێمه‌ زیاتر نه‌فرین له‌ داعش ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر توركیاش به‌هێنده‌ی ئێمه‌ نه‌بێت نه‌فرین له‌ داعش ده‌كات. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌فرین له‌ داعش ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ كردمان، با كه‌مێكیش ئه‌وان له‌ ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا بجه‌نگن".

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل دوێنێ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندبوو كه‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی توركیا گه‌ره‌نتی ئاسایشی "جه‌نگاوه‌ره‌ كورده‌كان" بكات كه‌ مه‌به‌ستی تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌ بووه‌، له‌گه‌ڵ شكست پێ هینانی داعش.

سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز