هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ناكشێته‌وه‌

نزیكه‌ی 2000 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن

بەرپرسانی ئەمریكا جه‌ختیان لەوەكرده‌وه‌ كه‌ هێزەكانیان لەسوریا دەمێننەوە تا ئەو كاتەی كۆتایی بەداعش دەهێنرێت و  لەئێستاشدا هیچ خشتەیەكی كاتی دیاریكراو  نییە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا.

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌ سووریا ناكشێته‌وه‌ تاوه‌كو به‌ ته‌واوی پاك نه‌كرێته‌وه‌ له‌ داعش و هیچ بۆشاییه‌ك به‌جێناهێڵین بۆ تیرۆریستان، گوتیشیان واشنتن هیچ كاتێك دیاری ناكات بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناو خاكی سووریا كه‌ نزیكه‌ی 2000 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن.

هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتییان ده‌كات تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌ن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش ماوه‌ته‌وه‌.