هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار كتێبی (ڕۆژان)ـی بڵاوكرده‌وه‌

بریتیه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی مامۆستای ھونه‌رمه‌ند

له‌ زنجیره‌ی كار و چالاكیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی گۆڤاری (گوڵان)، ئه‌مجاره‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی جوان، یاده‌وه‌رییه‌كانی مامۆستای پڕ ئه‌زموون و گه‌وره‌ (ئه‌حمه‌د سالار)ـی كرده‌ دیاری.

ئه‌م كتێبه‌ به‌نرخه‌ به‌ ناوه‌ڕۆك و ستایلێكی ھونه‌ری جوان و به‌ ناوی (ڕۆژان) گه‌یشته‌ ده‌ستی خوێنه‌ران، كه‌ بریتیه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی مامۆستای ھونه‌رمه‌ند به‌ زمانێكی زۆر شه‌فاف و گێڕانه‌وه‌یه‌كی ورد.

ھونه‌رمه‌ند (شاخه‌وان جه‌عفه‌ر) نه‌خشه‌سازی كردووه‌ و (عادل زرار) به‌رگی نه‌خشه‌ساز كردووه‌، جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌ كه‌ به‌ڕێز (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێزی كتێبه‌كه‌ چاپ كراوه‌.

(فه‌رھاد محه‌مه‌د) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (گوڵان) له‌ په‌یڤێكیدا، باس له‌ په‌یامی ھونه‌ر و ڕۆڵی مامۆستا (سالار) ده‌كات له‌ بواری ڕۆشنبیری و ھونه‌ردا.

ئه‌م كتێبه‌، شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه‌ و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی (گوڵان)ـیش شایه‌نی ده‌ستخۆشیكردنه‌.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران