كتێبێك له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر (جاسمی ساز) بڵاوكرایه‌وه‌

گوزارشت له‌ ژیان و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كان و شیعر و ئاواز و سرووده‌ نیشتمانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ده‌كات

نووسه‌ر ئاكۆ شارۆشی، كتێبێك له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر جاسمی ساز به‌ ناونیشانی(هونه‌رمه‌ندێك له‌ خه‌می نیشتماندا) بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ده‌یخاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ رایگه‌یاند:  پێویست و گرنگ بوو كه‌ ئاوڕێك له‌ ژیان و به‌رهه‌مه‌كان و خزمه‌ت و ماندووبوونی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا و ئاوازدانه‌ر (جاسمی ساز) بدرێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌م خسته‌ سه‌ر شانی خۆم و ده‌ستمكرد به‌ نووسینی ئه‌م كتێبه‌. كتێبه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 211 لاپه‌ڕه‌ و به‌ تیراژی1000 دانه‌یه‌و، گوزارشت له‌ ژیان و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كان و شیعر و ئاواز و سرووده‌ نیشتمانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر جاسمی ساز ده‌كات.

جێی باسه‌ كه‌ ئه‌م كتێبه‌ی نووسه‌ر، چاپی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ(2018)یه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپی كردووه‌و ئه‌مه‌ شه‌شه‌مین كتێبی نووسه‌ره‌

ئا/ شكۆ كه‌ناری

كوردستان تیڤی/ كامران