فیلمه‌ تازه‌كه‌ی " كاردینا " به‌رێوه‌یه‌

له‌ شاری كۆیه‌ كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا


ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ری كورد " كاردینا هێمن " ناسراو به‌ كاردینای سپی ، له‌ شاری كۆیه‌ كۆتایی به‌ سێیه‌م كورته‌ فیلمی خۆی هێنا .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ كاتی تۆماركردن و اماده‌كردنی كورته‌ فیلمه‌ تازه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ شاری كۆیه‌ كۆتایی به‌ كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی سێیه‌مین كورته‌ فیلمی خۆی هێنا .

كاردینا پێشتر وه‌ك شاعیر ناسرابوو ، به‌ڵام ماوه‌ی 2 ساڵه‌ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاری هونه‌ری ئه‌نجامده‌دات و ئه‌مه‌ش سێیه‌م كاری ده‌رهێنانییه‌تی ، جگه‌ له‌مه‌ كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته‌ فیلمی دیكه‌ كردووه‌ و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی جیاوازی به‌ ده‌ستهێناوه‌ .

كاردینا هێمن له‌ شاری سلێمانی له‌ ساڵی 1991 له‌ دایك بووه‌ و له‌ ژماره‌یه‌ك فیلم و زنجیره‌ دراما به‌شداریكردووه‌ .