له‌ فیستیڤاڵێكی وێنه‌گری كچێكی كورد خه‌ڵاتی زێوی به‌ ده‌ست هێنا

له‌ دوو فێستیڤاڵی جیاجیادا

كچه‌ وێنه‌گرێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له‌ فێستیڤاڵی وێنه‌گریی له‌ دوو وڵاتی قرقیزستان و تاجیكستان پله‌ی دووهه‌می به‌ ده‌ست هێنا.

ژاڵه‌ به‌هرامی، هونه‌رمه‌ندی به‌شی وێنه‌گریی له‌ فێستیڤاڵی وێنه‌گری، كه‌ له‌ دوو وڵاتی قیرقیزستان و تاجیكستان به‌ڕێوه‌ چوو، دوو میداڵی زیوی به‌ ده‌ست هێنا.

ئه‌و كچه‌ وێنه‌گره‌ كورده‌، به‌ دوو به‌رهه‌می (كشت و كاڵ) و (گوڵی فۆسفۆر) له‌ دوو فێستیڤاڵی جیاجیادا خه‌ڵاتی زێوی ئه‌و دوو وڵاته‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌/ زاگرۆس پۆست

كوردستان تیڤی/ كامران