چین مانگ درووست ده‌كات و بۆ رووناكیی شه‌وان ره‌وانه‌ی ئاسمانی ده‌كات

له‌توانایدایه‌ مه‌ودایه‌كی 10 هه‌تا 80 كیلۆمه‌تریی له‌ شه‌واندا رووناك بكاته‌وه‌

چینییه‌كان پلانیان هه‌یه‌ كه‌ تا دوو ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار مانگێك درووست بكه‌ن كه‌ مه‌به‌ست لێی رووناك كردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ شاره‌كانی وڵاته‌كه‌یانه‌.

ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌رگرتنی رووناكیی له‌ سه‌ته‌لایتێكه‌وه‌ ئامانجه‌كه‌ ده‌هێنێته‌دی، له‌توانایدایه‌ مه‌ودایه‌كی 10 هه‌تا 80 كیلۆمه‌تریی له‌ شه‌واندا رووناك بكاته‌وه‌.

بڕیاره‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ ساڵی 2020 شاری چنگدۆی وڵاتی چین رووناك بكاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان رووناكییه‌كه‌ی 8 ئه‌وه‌نده‌ی مانگی راسته‌قینه‌یه‌، بڕیاریشه‌ تێچووی پڕۆژه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی سه‌ردانی گه‌شتیاران و بینینی ئه‌م ده‌ستكرده‌ ناوازیه‌ دابین بكرێت.

ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ به‌جۆرێك درووستكراوه‌ كه‌ تیشكه‌كانی خۆر له‌سه‌ر باڵه‌كانی خۆی ده‌شكێنێته‌وه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ی شاری چنگدۆی چین و له‌ شه‌واندا رووناكییه‌كی زۆر ده‌به‌خشێت به‌ دانیشتووانی شاره‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ / مه‌ردێ رووز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی