بەوێنە.. هونه‌رمه‌ندێك تابلۆكانى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات

داهێنان بوێرى ده‌وه‌ێت

گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندى فه‌ره‌نسى هێنرى ماتیس ده‌ڵێت " داهێنان بوێرى ده‌وه‌ێت".

ئێما فاى هونه‌رمه‌ندێكه‌ به‌ریتانیه‌، جه‌سته‌ى مرۆڤ وه‌ك كانڤاس بۆ تابلۆكانى به‌كاردێنێت. 

هه‌ر یه‌كێك له‌ تابلۆكانى گوزارشت له‌ بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات و ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ته‌واوى جه‌سته‌ى مرۆڤ وه‌ك كانڤاسێك كارى هونه‌رى له‌سه‌ر ده‌كات و له‌ هه‌ندێ له‌ كاره‌كانى تا به‌ وردى لێ نه‌كۆڵیته‌وه‌ نازانى مرۆڤێكه‌و بۆته‌ تابلۆیەكى هونه‌رى.

ئێما داویس له‌ دایكبووى ساڵى 1987 و به‌ریتانیه‌ به‌ ئێما فاى به‌ناوبانگه‌ هونه‌رمه‌ندێكى ( ڤیشواڵ ئارت )ه‌ و تایبه‌تمه‌ندیى تابلۆ كێشان له‌سه‌ر له‌شى مرۆڤ  ده‌كات و دواجار به‌ فوتوگراف و فلیم وینه‌ى كاره‌كانى ده‌گرێت و هه‌روه‌ها هونه‌رى دامه‌زراندنى راسته‌وخۆ نمایش ده‌كات.

ئێما فاى چه‌ندین تابلۆى نایاب و پیشانگاى جوانى نمایش كردووه‌ و له‌ ئێستادا به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌ جوانه‌كانى ناوبانگى ده‌ركردووه‌.

هونه‌رمه‌ندێك تابلۆكانى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات

 

هونه‌رمه‌ندێك تابلۆكانى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات هونه‌رمه‌ندێك تابلۆكانى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات هونه‌رمه‌ندێك تابلۆكانى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات

 

هونه‌رمه‌ندێك تابلۆكانى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات هونه‌رمه‌ندێك تابلۆكانى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات هونه‌رمه‌ندێك تابلۆكانى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات

ئاماده‌كردن و وه‌رگیرانى/ سیروان عه‌زیز