ریال مه‌درید نازناوى خولى باسكه‌ى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى به‌ده‌ست هێنا

بۆ ده‌یه‌مین جار ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌یاری كۆتایی باسكه‌ى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، هه‌ردوو تیپى باسكه‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید و فه‌نارباخچه‌ى توركى رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ . 

ریال مه‌درید له‌یاریه‌كه‌دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ توركیه‌كه‌دا  تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى  85 خاڵ له‌به‌رامبه‌ر 80 خاڵ 


ریاڵ مەدرید به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر فه‌نارباخچه‌ كه‌پاله‌وانى وه‌رزى رابردووى خوله‌كه‌یه‌ ،  بۆ دەیەمین جار لە مێژوویدا نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا