كچانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بوونه‌ پاڵه‌وانى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق

ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ پله‌ى دووه‌مى جامه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا


دوای شه‌ش ڕۆژ له‌به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى جامى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق ، به‌به‌شدارى یانه‌كانى عێراق و یانه‌كانى كوردستان ، پاڵه‌وانێتی جامه‌كه‌ له‌ بیست و حه‌وت ده‌ستى پێكرد و ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بوو ، له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌رسێ یانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ به‌شدارییان كردبوو .

كچانى یانه‌كانى كوردستان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئاستێكى به‌رزیان نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى عێراقدا ، بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ندین یانه‌ له‌ڕكابه‌رى له‌نازناوى جامه‌كه‌ دوربخه‌نه‌وه‌ ، هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ به‌هۆى ئاست به‌رزى و براوه‌بوونیان له‌یاریه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى به‌شدار بووى جامه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایی ، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌شارى به‌غدا كاتژمێر 4:00 ئێواره‌ هه‌ردوو یانه‌ى كچانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن ، هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید یاریه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆی به‌كۆتا هێنا و تێیدا براوه‌ بوو به‌ئه‌نجامى 63 به‌رامبه‌ر به‌59 بۆ ئه‌كاد . به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بوونه‌ پاڵه‌وانى جامى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق ، ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ پله‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا

شوان عه‌زیز