یانه‌كانى كوردستان ، هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و ئه‌كاد یارى كۆتایى جامى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن

سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 4:00 ئێواره‌ له‌به‌غدا یارى كۆتايی جام به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دوای شه‌ش ڕۆژ له‌به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى جامى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق ، هه‌ر سێ یانه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌یانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ، ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ - ده‌ربه‌ندیخان  به‌شدارى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان كرد بوو ، دواى نیشاندان و ئه‌نجامدانى تۆمارێكى باش له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى عێراق  له‌قۆناغه‌كانى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ، به‌هۆى براوه‌بوونیان له‌یاریه‌كانیان هه‌ردوو یانه‌ى  هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ى هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایى جامه‌كه‌ ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 4:00 ئێواره‌ له‌به‌غدا یارى كۆتایی جام به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌پێناو چاره‌نووسى ئه‌و یانه‌یه‌ى ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى عێراق 

شوان عه‌زیز