كاغه‌زی زیره‌ك ماڵ له‌ سووتان ده‌پارێزێت

ده‌نگی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌


بۆ پاراستنی ماڵه‌كان له‌ سووتان و له‌ پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لێكۆڵه‌ر و دیزاینه‌ره‌ چینییه‌كان ، كاغه‌زێكی دیواریان دروستكردووه‌ كه‌ ماڵه‌كان له‌ سووتان ده‌پارێزێت .

له‌ نوێترین به‌رهه‌میاندا دیزاینه‌ره‌ چینییه‌كان كاغه‌زێكی دیواریان به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ توانای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی سووتان و ئاگری هه‌یه‌ ،له‌ ناوه‌ندی ئه‌م كاغه‌زه‌دا، ماده‌ی هایدرۆكسیل ئه‌باتیت هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسن و فۆسفاتی سروشتی دروست كراوه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ستیار بێت و توانای پاراستنی ماڵه‌كانی هه‌بێت .

دیزاینه‌ر ولێكۆله‌ره‌ چینییه‌كان ئه‌م كاغه‌زه‌ تازه‌یان ناو ناوه‌ " كاغه‌زی زیره‌ك " كه‌ توانای به‌رگه‌گرتنی گری هه‌یه‌ به‌ گور و تینی گه‌رمی 130 پله‌ ،ئم كاغه‌زه‌ ده‌نگی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌ كاتێك پله‌ی گه‌رمی كاغه‌زه‌كه‌ ده‌گاته‌ ئاستی 130 پله‌ ، بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك زه‌نگ لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵ له‌ مه‌ترسی سووتان ئاگادار بكاته‌وه‌ .