له‌ نمایشێكی جلوبه‌رگدا شاژنی به‌ریتانیا سوپرایزی هه‌بوو

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ نمایشێكی جلوبه‌رگدا ئاماده‌بوو

له‌ هه‌موو ته‌مه‌نیدا شاژنی به‌ریتانیا "ئه‌لیزابێزی دووه‌م" بۆ یه‌كه‌مجار له‌ نمایشێكی جلوبه‌رگدا ئاماده‌بوو.

ئاماده‌ بوونی  شاژن بۆ هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگی ریچارد كوین سوپرایزێك بوو  بۆ ئاده‌بووان چونكه‌ له‌ ژیانیدا له‌ هیچ نمایشێكی جلوبه‌رگه‌دا ئاماده‌ نه‌بووه‌

شاژن له‌ ریزی پێشه‌و له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی دانیشت و سه‌ری نمایشه‌كه‌ی كرد  كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.

شایانی باسه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئاماده‌بوونی شاژن له‌م نمایشه‌دا، به‌خشینی خه‌ڵاتی شاژن ئه‌لیزابێتی دووه‌م بوو به‌ باشترین دیزاینه‌ری ئینگلیزی.

سه‌رچاوه‌/ روسیائه‌لیوم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی