ئه‌ی سی میلان راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشانكرد
10/10/2019 - 13:46
یانه‌ی میلانی ئیتالی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ری رابردوو ماركۆ جیامباولۆی له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دورخسته‌وه‌و له‌بری ئه‌و بۆندی له‌گه‌ڵ ستیڤانۆ پیولی ئه‌نجامدا
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بیولی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت شانبه‌شانی یاریده‌ده‌ره‌كانی، بیولی له وه‌رزی دووهه‌زاروشازده دووهه‌زاروحه‌ڤده راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان بوو، دواتر له كۆی بیستوحه‌وت یاری له ده یاری دووچاری دۆران هات، بۆیه ده‌ستی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی نیراتزۆری كێشایه‌وه
ئێستاش ئه‌و راهێنه‌ره به‌فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری میلان ده‌ست نیشانكرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆی حه‌وت گه‌ری رابردوو ڕۆسۆنیری ته‌نیا نۆ خالی هه‌یه‌و له خانه‌ی سێزده‌هه‌می ریزبه‌ندیه.