تەقینەوەیەك لە شاری عفرین روویداو 13 كه‌س برینداربوون  

تا ئێستاش هیچ لایەنێك ئەنجامدانی ئەو كردەوەیەی نەگرتوەتە ئەستۆ

لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی بەهێزدا لە شاری عفرینی رۆژئاوای كوردستان، 13 كەس برینداربوون.

لە سەنتەری شاری عفرین لە رۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی بە بۆمب چێندراو تەقیەوە و لەئەنجامدا 13 هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، تا ئێستاش هیچ لایەنێك ئەنجامدانی ئەو كردەوەیەی نەگرتوەتە ئەستۆ.

پاش رووداوەكە، دەستبەجێ بریندارانی روداوەكە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە ناوەندەكانی تەندروستی، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكانیش رووداوەكە كوژراوی لێنەكەوتوەتەوە.

پاش ئەوەی ساڵی رابردوو میلیشیاكانی سەر بە توركیا بە هاریكاری سوپای توركیا چوونە ناو خاكی عفرین و ناوچەكەیان كۆنترۆڵكرد، ناو بەناو رووداوی تەقینەوە لەو ناوچەیەدا روودەدات.  

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
1,519,196
الوفيات
88,529
المعافين
330,875
المصابين
310
الوفيات
3
المعافين
132
المصابين
1,202
الوفيات
69
المعافين
452