چاڤی ئه‌و ته‌ڵاقه‌ی چاره‌نووسی گۆڕی
هه‌وراز كاوه
دوای وازهێنانی ناوه‌ڕاستكار و داهێنه‌ری ڕۆژانی پێشووی یاریگا سه‌وزه‌كانی ئه‌وروپا چاڤی هێرناندێز، ئه‌وه پێم خۆش‌بوو باس و خواسێكی ئه‌و یاریزانه بخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی كوردی زمان. دایكی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی چاڤی بۆ ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرا كرد. دایكی چاڤی وتی: له‌كاتی به‌شداریكردنی كوڕه‌كه‌ی له مۆندیالی خوار ته‌مه‌ن (17) ساڵان كه له نه‌یجیریا رێكخرابوو، چاڤی بۆندێكی له‌لایه‌ن یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه‌وه پێگه‌یشت و زۆر نزیكبوو له په‌یوه‌ندیكردن به‌و یانه‌یه‌وه، به تایبه‌تی كه ئه‌دریانۆ گالیانی خۆی گفتوگۆی گواستنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد. هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و بۆنده له‌لایه‌ن گالیانییهوه ئاشكراكرابوو، به‌ڵام دایكی چاڤی هه‌ندێ نهێنی تایبه‌تی به‌و بۆنده ئاشكراكرد، كه رێگربوون له نه‌چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ رۆسۆنێری و وتی: گالیانی له‌گه‌ڵ باوكی كوڕه‌كه‌م رێككه‌وتن كه بۆندێكی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به بڕی ملیۆنێك دۆلار له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكه‌ن و ئیشێكی باشیشی له شاری میلانۆ بۆ بدۆزنه‌وه، له‌وكاته‌دا هه‌مووان به‌و بۆنده رازیبوون به تایبه‌تی ئه‌وكات پیپ گواردیۆلا له شوێنی چاڤی یاریی ده‌كرد و ئه‌سته‌م بوو ئه‌و یاریزانه پێگه‌یه‌ك بۆخۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌دا دابین بكات. به‌ڵام له كۆتاییدا من سووربووم له نه‌چوونی چاڤی بۆ میلان و دژی هه‌موویان وه‌ستامه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌م له مێرده‌كه‌م كرد، كه ئه‌گه‌ر بێت و بهێڵێت چاڤی بچێته میلان ئه‌وه ده‌بێت ته‌ڵاقم بدات، كه ئه‌مه وایكرد به بۆنده‌كه‌ی میلان رازی نه‌بێت.
ئه‌و یاریزانه كۆنه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه خۆی چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌كی جوانی یانه‌كه‌ی دوای وازهێنانی ده‌گێڕێته‌وه و باس له هه‌ردوو ڕٍاهێنهری پێشوو لویس ڤانگالی هۆڵندی و خۆزسیه مۆرینیۆی پورتوگالی ده‌كات. چاڤی له باسی رۆژانی پێشووی یانه‌ی بلوگرانه، به تایبه‌ت سه‌رده‌می لویس ڤانگال و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی مۆرینهۆ. ده‌گێڕێته‌وه ئه‌وكاته‌ی ڤانگال له ساڵی (1997 تا 2000) له به‌رشه‌لۆنه‌بوو هه‌میشه سه‌ركۆنه‌ی ده‌كردم و قسه‌ی ناشرینی پێ ده‌وتم. چاڤی پێی وایه ئه‌مانه شتێكی خراپ نه‌بوون بۆ ئایندهی، به‌ڵام هه‌رگیز قسه ناخۆشه‌كانی ئه‌و پیاوه هۆڵندییه له‌یاد ناكات. ئیكزافی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: جارێكیان له به‌رده‌م هاوڕێكانم قسه‌ی ڕه‌قی له‌سه‌ر تۆپ پێوتم، به‌ڵام ڕۆژی دواتر كه هاتینه سه‌ر مهشقگاكه بانگی كردم و به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه وتی: تۆ شێوه‌ی یاریكردنت له زێدان ده‌چێت، له ڕاستیدا ئه‌وه بۆ من شتێكی جوان و پاڵپشتێكی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌بوو.
سه‌باره‌ت به مۆرینهۆ كه له‌گه‌ڵ ڤانگال كاری وه‌رگێران و جار جار مه‌شقكردنی ده‌كرد ڕایگه‌یاند: ڕێز له مۆرینهۆ ده‌گرم و سه‌رده‌مێك پێكه‌وه له یانه‌یه‌ك بووین، به‌ڵام به‌شێوازی یاریكردنی خۆشحاڵ نیم، هه‌روه‌ها ئه‌و سێ ساڵه‌ی له كهتهلۆنیابوو زۆر یارمه‌تیدام، به‌یه‌ك زمان و ئیسپانی قسه‌مان ده‌كرد، هه‌ردووكمان بیروڕامان له‌یه‌كه‌وه نزیكبوو، یان باوه‌ڕمان هه‌مان شتبوو له‌سه‌ر پلانه‌كان. ئه‌و دواتر له به‌رشه‌ی (ب)ـی و ڕۆژانه ڕاهێنانی پێده‌كردین، شێوه‌ی مه‌شقه‌كانی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی كه‌ته‌لۆنی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌بوو، به‌ڵام دوای ڕۆشتنی رێچكه‌یه‌كی دیكه‌ی گرت و ته‌نیا بردنه‌وه بووه‌ته ئامانجی یه‌كه‌می، دواجاریش له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی تۆپی زێڕین سڵاومان له‌یه‌ك كرد، تا ئه‌مڕۆش په‌یوه‌ندی دوورمان هه‌ر ماوه. چاڤی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا نه‌بووه به ڕاهێنه‌ر پێشنیازی كردووه له‌كاتی یارییه‌كاندا هه‌ر تیپێك له ده یاریزان پێكبێت، ئه‌ویش له پێناوی به‌خشینی چێژی زیاتر به یارییه‌كان، چونكه یاریكردنی یانزه یاریزان تۆپی پێی ئه‌سته‌م و قورس كردووه، به تایبه‌تی له لایه‌نی جه‌سته‌یی و ته‌كتیك و ده‌ركه‌وتنی ئاستی ڕكابه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌به‌ر داخستنی ڕووبه‌ر و گه‌له‌كۆمه‌ی به‌رگریی له‌پێش گۆڵدا نایه‌ڵێت جوانی تیپ و پلانه‌كانیان ده‌ربكه‌وێت، بۆیه پێی وایه باشتره به یاریزانێك كه‌متر یاریی بكرێت، یان هه‌ر تیپَیك له ده كه‌س پێكبێت، هانی تیپه‌كانیش ده‌دات هێرش ببه‌ن و سوود له ڕووبه‌ره‌كان ببینن، چونكه تۆپی پێ بۆ جه‌ماوه‌ر و هانده‌ران ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی چێژی لێوه‌ربگرن. ئه‌و ئه‌مانه باشترین شێوازه به‌لایه‌وه، كه پێچه‌وانه‌ی شێوازی پلانه‌كانی دیگۆ سیمیۆنییه، ئه‌و ڕاهێنه‌ره كۆنترۆڵكردنی تۆپ له‌به‌رچاو ناگرێت، چاڤیش پێی باشه هه‌ژموونی زاڵ بكات به‌سه‌ر تۆپدا و له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه گۆشكراوه، وه‌ك ڕایگه‌یاند: ئه‌وه پیاده ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ببمه راهێنه‌ر. له كۆتایدا چاڤی ڕوونیكرده‌وه پلانی هه‌بووه دوای یۆرۆی (2012) به یه‌كجاری واز له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی بێنێت، به‌ڵام ڤیسێنتی دێل بۆسكی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا په‌شیمانی كردۆته‌وه، تا دوای مۆندیالی (2014)ـی به‌ڕازیل یاریی بكات.
سه‌رچاوه
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی و ماركا