بارسێلۆنا: به‌هۆی پێكانه‌وه سوارێز 4 بۆ 6 هه‌فته داده‌بڕێ له‌یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه
11/5/2019 - 11:41
یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند، لویس سوارێزی هێرشبه‌ره ئۆرگواییه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یاریگاكان داده‌بڕێت
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه سوارێز دووچاری پێكانی ماسوولكه‌كانی ئه‌ژنۆی ڕاستی بووه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه، له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی بارسێلۆنا هاتووه كه سوارێز چوار بۆ شه‌ش هه‌فته له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه، بارسێلۆنا له‌م وه‌رزدا دوو یاری له خولی ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر خیتاڤی و ئێیبارو یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ماوه كه سوارێز له هه‌رسێ یاری داده‌بڕێ و ڕه‌نگه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای له سه‌ره‌تای ڕكابه‌ریه‌كانی كۆپا ئه‌مه‌ریكاش به‌شدار نه‌بێت.