ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی له‌ ساڵی 2018 ئه‌لبوومی گۆرانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌

مەلەك ڕۆژهات ئەلبوومێكی گۆرانی بە ناوی (چیرۆكا من) بڵاو كردەوە

لە ساڵی 2018 دا ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌رهه‌می تازه‌ی هونه‌ری خۆیان كه‌ خۆی له‌ ئه‌لبوومی گۆرانی ده‌گریته‌وه‌  بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  .
 
خانمە گۆرانیبێژی كورد " كیژان ئیبراهیم خەیات " ئەلبوومێكی گۆرانی بە ناوی" تەنیام " بڵاو كردەوە و هەر لە  هه‌مان ساڵدا "   2018" چەند ڤیدیۆ كلیپیكیشی بڵاو كردەوە.
 
 گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " مەلەك ڕۆژهات " له‌ ساڵی 2018 ئەلبوومێكی گۆرانی بە ناوی (چیرۆكا من) بڵاو كردەوە، تێكست و ئاوازی بەشێك لە گۆرانییەكانی خۆی ئامادەی كردبوون، لە ئیستەنبۆڵ كارەكانی ئەلبوومەكەی تەواو كرد و لە هەولێریش بڵاوی كردەوە.
 
هونه‌رمه‌ندی كورد " هەردی سەلامی "  له‌ ژێر ناوی " شوشەی دڵ  "  یەكەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاو كردەوە، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ژمارەیەك ڤیدیۆ كلیپیشی بڵاو كردەوە له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی دوو كۆنسێرت  لە هەولێر و سلێمانی ، 
 
دینا، خانمە گۆرانیبێژ، یەكەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بە ناوی (شای وڵات) كە لە 8 گۆرانی پێكهاتبوو بڵاو كردەوە، ناوبراو 4 ڤیدیۆ كلیپیشی بڵاو كردەوە ، خانمە گۆرانیبێژی كورد " لەیلا فەریقی " ش له‌ ساڵی رابردوو ئەلبوومێكی گۆرانی  بڵاو كردەوە .
 
 له‌ كۆتاییدا گۆرانیبێژی ناسراوی شاری هه‌ولێر " قادر ئەسعەد " ئەلبوومێكی گۆرانی بەناوی (گوڵی تەمەن)  و هەروەها چەند ڤیدیۆ كلیپێكیشی بڵاو كردەوە  كه‌ تێكست و ئاوازی ژمارەیەك لە گۆرانییەكان خۆی ئامادەی كردبوو .
 

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
93,433
الوفيات
2,994
المعافين
57,941
المصابين
535,321
الوفيات
11,958
المعافين
465,452
المصابين
58,739,895
الوفيات
1,390,315
المعافين
40,654,298