مه‌سرور بارزانی: فەراهەمکردنی باشترین سیسته‌می پەروەردە بۆ منداڵانی کوردستان بەشێکی گرنگی كارنامه‌ی ئێمه‌یه
28/10/2020 - 17:23
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: تێڕوانینی ئێمە بۆ کوردستان فەراهەمکردنی ده‌رفه‌تی یەکسان و هێزی کاری پەروەردەکراوه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تێڕوانینی خۆی له باره‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، نووسیویه‌تی: تێڕوانینی ئێمە بۆ کوردستان فەراهەمکردنی ده‌رفه‌تی یەکسان و هێزی کاری پەروەردەکراوه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا دووپات له فه‌راهه‌مكردنی باشترین سیسته‌می په‌روه‌رده ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: فەراهەمکردنی باشترین سیسته‌می پەروەردە بۆ منداڵانی کوردستان بەشێکی گرنگی كارنامه‌ی ئێمه‌یه.