تەندروستی عێراق: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدا به‌هۆی كۆرۆنا ده هه‌زارو 500 كه‌سی تێپه‌ڕاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له دوێنێه‌وه تا ئه‌مڕۆ 55 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 2020/10/24 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه رایگەیاند: 3204 كه‌سی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون، 3021 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە و 55 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، تێکڕاى تووشبووان بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته 449153 تووشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 378209 تووشبووش چاکبوونەته‌وه نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (%84.2)ى کۆى تووشبووان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: له ئێستادا 60376 تووشبوو له ژێر چاودێریدان و 433 تووشبووش له ژێرچاودێری چڕ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له سه‌رتاسه‌ری وڵات تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌یشته 10568 كه‌س.