شێوازی خۆراك پێدانی چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌بێته‌ جێگای سه‌رنج

پاڕكی بینگۆل، بۆته‌ لانه‌ی چه‌ندین جۆر باڵنده‌ی جۆراوجۆر

 له‌ پاڕكێكی پارێزگای بینگۆل، چۆله‌كه‌یه‌ك خۆراك به‌ بێچوه‌كانی ده‌دات و ئه‌م دیمه‌نه‌یش ده‌بێته‌ جێی سه‌رنج.

پاڕكی كولتوور له‌ ناوه‌ندی پارێزگای بینگۆل، بۆته‌ لانه‌ی چه‌ندین جۆر باڵنده‌ی جۆراوجۆر.

له‌نێو ئه‌و باڵندانه‌یشدا، دیمه‌نی چۆله‌كه‌یه‌ك كه‌ به‌ ده‌نوك خۆراك به‌ بێچووه‌كانی ده‌دات بووه‌ته‌ جێی سه‌رنج.

مه‌همه‌ت چه‌تكین یه‌كێكه‌ له‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ پاڕكه‌كه‌دا كار ده‌كات و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ندین جۆری باڵنده‌ روو له‌م پاركه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ چۆله‌كه‌ زیاتر ده‌بینرێت وه‌ك له‌ باڵنده‌كانی دیكه‌.

چه‌تكین ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه‌ هاووڵاتییان به‌ كاتبه‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ باڵنده‌كان هه‌ست به‌ خۆشی ده‌كه‌ن و له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌ماشای باڵنده‌كان ده‌كه‌ن كاتێك خۆراك ده‌ده‌ن به‌ بێچوه‌كانیان.

ژێده‌ر: AA

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
36,556
الوفيات
1,340
المعافين
23,100
المصابين
290,309
الوفيات
8,014
المعافين
224,705
المصابين
29,206,669
الوفيات
928,830
المعافين
21,041,840