یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دوای دواخستنی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیاد ده‌كات
ڤایرۆسی كۆڤید نۆزده گورزێكی كوشنده‌ی له‌سه‌رجه‌م چالاكیه وهزرشیهكانی جیهانداوه، یاریه‌كانی یۆرۆی بۆ سالێك دواخست، له‌لایه‌كی دیكه زۆرێك لهپاڵهوانێیهتیهكانی جیهانی له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كان دواخراون یاخود هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه
له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی به‌ریوه‌چوونی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاپای جیهان زۆرتربووه، بۆیه زۆرێك له‌وڵاتانی به‌شدار له‌یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی دووهه‌زارو بیست داوای دواخستنی ئۆلۆمپیاد ده‌كه‌ن، یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا چووه پاڵ ئه‌و هه‌لمه‌تی داوای دواخستنی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیاد ده‌كات
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆكردوه سه‌رجه‌م هه‌وڵ و كۆششه‌كان به‌ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌چێته پاڵ سه‌رجه‌م یه‌كێتی وه‌رزشیه‌كانی دیكه بۆ دواخستنی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیاد، چونكه له‌ئێستادا زیانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ له‌دوای رۆژ روو له‌زیادبوونه و ده‌بێ كاری له‌پێشینه‌ی هه‌موومان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بێت.