باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ماملێ ده‌کات
باره‌گای بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كورد "جه‌عفه‌ری ماملێ" په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی و پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و خێزانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:-
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند جه‌عفه‌ر سه‌عیدی ماملێ
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (جه‌عفه‌ر ماملێ) کوڕی هونه‌رمه‌ند (سه‌عیدی ماملێ) و برای خوالێخۆشبوو هونه‌مه‌ند (محه‌مه‌د ماملێ)مان پێگه‌یشت.
خانه‌واده‌ی ماملێیهکان خزمه‌تێکی به‌رچاوی هونه‌ری کوردی و گۆرانی ره‌سه‌نی میلله‌ته‌که‌مانیان کردوه. به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌که‌ین و هاوخه‌می ئه‌وان و هونه‌مه‌ندانی کوردستانین.
خودای مه‌زن دڵنه‌وایی و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبێت به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بکات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
18ـی 2ـی 2020