تیرۆریستانی داعش دوو برا رفێنراوه‌كه‌یان ئازاد كرد
تیرۆریستانی داعش له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی حه‌فتا هه‌زار دۆلار دوو برا رفێنراوه‌كه‌یان ئازاد كرد.
هێمن جەلال و قانع جەلال، كە لە شەوی 1ی شوباتی 2020، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە فڕێندران بەرامبەر بە حه‌فتا هه‌زار دۆلار دوای 16 رۆژ ئازاد کران،
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دوو برا به ناوكهمانی هێمن جەلال و قانع جەلال له ناوچه‌ی داوده‌ی كفری و خورماتوو له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵات له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشه‌وه رفێنران.
چه‌كدارانی داعش ئه‌م دوو برایه بەرەو شوێنێکی نادیار ده‌ڕفێنن، دواتر داوای بڕێك پارە لە كەسوكارەكانیان كردووە و بەرامبەر بە 70 هەزار دۆلار (حەوت دەفتەر) ئازاد كراون.
ئه‌م دوو برایه خێزاندارن و یەکی سێ منداڵیان هەیە و هەردووكیشیان دانیشتووی شاری كفرین، له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له سنوری ناحیه‌ی نهوجور له ناوچه‌ی داوده رفێنران.
به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتۆبه‌ری ساڵی 2017 ئه‌م ناوچانه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سهێندرانهوه، له‌م رۆژه به‌دواوه چەکدارانی داعش لە ناوچە جیا جیاکانی خانەقین و قەرەتەپە و دووزخورماتوو و ناوچەی داودە دەستیان بە ڕفاندنی ھاووڵاتیان کردووە، ئەو ھاووڵاتیانەش کە دەیانڕفێندرێن، ھەندێك جار بەپارە ئازاد دەکرێن.