ژماره‌ی قوربانییانی په‌لاماره‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی تایله‌ند گه‌یشته‌ 84 كه‌س

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ كوژراوه‌

ژماره‌ی ئه‌و ئه‌كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ په‌لاماره‌ چه‌كداریییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری بانكۆك پایته‌ختی تایلاند بوون به‌ قوربانی به‌رزبوویه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 27 كوژراو و 57 بریندار.

ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌سۆشه‌ییتد پرێس له‌ به‌رپرسانی خۆجێی تایلاند بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی په‌لاماره‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی دوێنێ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی سوپاوه‌ له‌ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی و مۆڵێكدا ئه‌نجامدراوه‌، 27 كه‌س كوژراون و57ی دیكه‌ش برینداربوون.

دوێنێ ئه‌فسه‌رێك له‌ سوپای تایلاند كه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی سوراتهامپیتهاك خزمه‌تی سه‌ربازیی كردبوو، ده‌سترێژی گوللـه‌ی له‌ فه‌رمانده‌ی بنكه‌كه‌ و دوو سه‌رباز كردبوو و دوای كوشتنی هه‌رسێكیان هه‌ڵات.

دواتر به‌ده‌م ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه‌ و به‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ چۆبووه‌ ناو مۆڵێك و خه‌ڵكی ناو مۆڵه‌كه‌ی به‌بارمته‌ گرتبووه‌.

ئه‌و سه‌ربازه‌ به‌ په‌خشی راسته‌وخۆ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌ی هه‌ڵاتن و ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی بڵاوكردبوویه‌وه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیس و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان ئه‌مِرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توانراوه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ كه‌ناوی جاكرافانس تۆما-یه‌ بكوژن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ته‌قه‌ی له‌هاووڵاتیان ده‌كرد.

4433

 

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
1,119,801
الوفيات
59,247
المعافين
229,349
المصابين
214
الوفيات
2
المعافين
68
المصابين
820
الوفيات
54
المعافين
226