دۆناڵد ترەمپ داوا لە ئەنجومەنی پیران دەکات هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوورخستنەوەی رەت بکاتەوە

دیموکراتەکان لەو ئەنجومەنەدا باڵادەستن


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئەمریکا تۆمەتەکانی لێپێچینەوەی رەت کردەوە، کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەدژی تۆماریان کرد و دیموکراتەکان لەو ئەنجومەنەدا باڵادەستن و داوای لە ئەنجومەنی پیران کرد دەستبەجێ ئەو سکاڵايه‌ رەت بکەنەوە.

ترەمپ، لە یاداشتنامەیەکدا لەدژی هەوڵەکانی دوورخستنەوەی گوتی: "پێویستە ئەنجومەنی پیران دەستبەجێ هەردوو مادده‌ى لێپێچینەوە و بێ تاوانى سەرۆک رەت بکاتەوە".

"یاداشتنامەی دادگاييكردن" کە لە 116 لاپەڕە پێکهاتووە، هەوڵ دەدات هه‌ردوو تۆمه‌تى خراپيی بەکارهێنانی دەسەڵات و دانانی بەربەست لەبەردەم کاری کۆنگرێس لەدژی سەرۆکی ئەمریکا کە سەر بە کۆمارییەکانە پوچەڵ بکاتەوە، ئەمەش یەکەم بەرگريكردنى گشتگیرە له‌لايه‌ن ترەمپه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دادگاییکردنی لە ئەنجومەنی پیران کە کۆمارییەکان تێيدا باڵادەستن دەست پێبكات.

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
1,007,103
الوفيات
51,703
المعافين
210,577
المصابين
201
الوفيات
2
المعافين
62
المصابين
772
الوفيات
54
المعافين
202