په‌رله‌مانتارێك له‌كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
30/11/2019 - 10:14
محه‌مه‌د به‌ده‌وی ده‌سوقی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی میسر له‌كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له‌به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه گوتی: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌پڕ ده‌سوقی له‌كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی له‌هوڵی قاهیره له‌هوتێل نایل ریتز ، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوویه‌وه‌و به‌رله‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵی ئه‌مبولانس بگاته شوێنه‌كه ، ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا.

شایانی باسه له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوانی خاوه‌ن كار‌و به‌رپرسان و سیاسییه‌كان ئاماده‌ببوون، به‌ڵام رووداوه‌كه هه‌ردوو خێزانی بووك و زاوای ناچار كرد ئاهه‌نگه‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای میسر