مایكڵ ئۆنیل ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندای باكوور به ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ستۆك سیتی ده‌ستنیشانكرا
9/11/2019 - 13:26
ئۆنێل گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزیه‌كه واژووكردو له هه‌مان كاتدا له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئێرله‌ندای باكوور به‌رده‌وام ده‌بێت
ئۆنیلی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ له ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی ستۆك سیتی شوێنی ناتان جۆنز ده‌گرێته‌وه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ئه‌مرۆ ستۆك سیتی له یه‌كه‌م یاری به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی و له خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بارنسلی میوانداری ده‌بێته‌وه
ستۆك سیتی بارودۆخی له چامپیۆن شیپ خراپه‌و له كۆی پازده یاری به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نها هه‌شت خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه