ڤیدیۆ ... ساسۆلۆ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر بۆلۆنیا تۆمار كرد
له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی حه‌فته‌ی دوازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ساسۆلۆ میوانداری یانه‌ی بۆلۆنیای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
مابی ستادیۆم شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو یانه بوو كه تیایدا له خوله‌كی سی‌و چوار خاوه‌ن مال به گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش یاریزان فرانشیسكۆ كابۆتۆ تۆماری كرد ، له گێمی دووه‌م فشاره‌كانی ساسۆلۆ به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كی شهستو هه‌شت جیریمی یۆگا گۆلی دووه‌می تۆمار كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده دوو ئه‌وه‌نده ، له خوله‌كی حه‌فتا یانه‌ی بۆاۆنیا له رێگای یاریزان ریكاردۆ ئۆرسۆلینی گۆلێكی تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ، به‌لام فرانشیسكۆ كابۆتۆ جارێكی تر گه‌رایه‌وه‌و له خوله‌كی حه‌فتاو پێنج گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه تیپه‌كه‌ی .
به‌م بردنهوهیهشس كۆی خاله‌كانی یانه‌ی ساسۆلۆ له پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ سێزده خال به‌رز بۆوه‌و یانه‌ی بۆلۆنیاش له پله‌ی چوارده‌هه‌مین دێت به دوازده خال .