ئاگر له‌ 30 ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئوسترالیا كه‌وتۆته‌وه‌

تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ هۆشداری ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگر له‌ سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ئوسترالیا ده‌ده‌ن

دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئوسترالیا كه‌وته‌وه‌، تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هۆشداری ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگر له‌ سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ئوسترالیا ده‌ده‌ن.

تا ئێستا به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌واو خێرایی با له‌ ناوچه‌ی كوینزلاند، 30 شوێن ئاگری گرتووه‌، هه‌روه‌ها 14 تیمی ئاگر كوژاندنه‌وه‌ له‌ باكووری نیو ساوز ویلز خراونه‌ته‌ حاله‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، خێرایی با و زریان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك زیاد كردووه‌.

هه‌روه‌ها شین فیتز سیمونز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی باكووری نیو ساوز ویلز رایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی خێرايی با و وشه‌كةساڵی له‌ ناوچه‌كه‌ خێرايی ئاگره‌كه‌ی زیادكردووه‌.