ئه‌ردۆغان به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه‌ نیسك و نۆك به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی سوریا دابه‌ش بكه‌ن

100 هه‌زار ته‌ن له‌ ئاردو 10هه‌زار ته‌نیش له‌ نیسكی سه‌وز و نۆك

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، نووسینگه‌ی به‌ربوومه‌ كشتوكاڵییه‌كانی توركیای راسپاردووه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار ته‌ن له‌ ئاردو نیسك و نۆك به‌سه‌ر هه‌ژارو لێقه‌وماوانی وڵاتان و له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ ،وڵاتی سوریا دابه‌ش بكه‌ن.

راسپارده‌كه‌ به‌ فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی بووه‌و رۆژنامه‌ی فه‌رمی توركیا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ 100 هه‌زار ته‌ن له‌ ئاردو 10 هه‌زار ته‌نیش له‌ نیسكی سه‌وز و نۆك به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی سووریاو وڵاتانی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

77

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار