یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیار له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونى یاری كلاسیكۆ ده‌دات
مشتومڕو ده‌نگۆی دواخستنی یاری كلاسیكۆی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئیسپانیا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆناو ڕیال مه‌درید به‌رده‌وامه
له خشته‌ی یاریه‌كانی لالیگا، بیستوشه‌شی ئه‌م مانگه واده‌ی دیاریكراوی یاریه‌كه بوو له یاریگای كامپ نۆ له شاری بارسێلۆنا، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كاتالۆنیا له دژی بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌و بۆ پاراستنی گیانی یاریزانان و هانده‌ران
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا یاری كلاسیكۆ بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت و داوای له هه‌ردوو یانه كرد له‌سه‌ر واده‌یه‌كی گونجاو ڕێكبكه‌ون
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆناو ڕیال مه‌درید له دوو به‌یاننامه‌ی جیا ڕایانگه‌یاند كه پێیان باش بوو یاریه‌كه له كاتی خۆی بكرێت، به‌ڵام دوای بڕیاری لیژنه‌ی پێشبڕكێكان به دواخستنی ئه‌م یاریه، ئه‌وان وه‌كو ئیداره‌ی بارسێلۆناو ڕیال مه‌درید پێشنیازدهكهن یاری كلاسیكۆ له هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات لیژنه‌ی پێشبڕكێكان ئاشكرای كرد كه دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین بڕیار له‌مباره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت