سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌كه‌شێكی به‌فراویدا له‌سه‌رپشتی ئه‌سپێكی سپی ده‌ركه‌وته‌وه‌

سه‌ردانی چیای بایكدۆی كرد

كیم جۆنغ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌سواری ئه‌سپێكی سپی له‌ كه‌شێكی به‌فراویدا سه‌ردانی چیای بایكدۆی كرد كه‌ ئه‌و شوێنه‌ وه‌ك خاكێكی پیرۆز لای ئه‌وان سه‌یر ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور بڵاویكردۆته‌وه‌ هه‌ركاتێك وڵات رووبه‌رووی ئالنگاری سیاسی و دیبلوماسی ببێته‌وه‌، سه‌رۆكی كۆریا سه‌ردانی چیای بایكدۆ و شاری سامجییون ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای له‌ چاودێران كردووه‌ كه‌ بپرسن ئایا له‌باره‌ی گفتوگۆكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ده‌بێت كیم چ بریارێك بدات.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ كیم له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ركردۆته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
36,556
الوفيات
1,340
المعافين
23,100
المصابين
290,309
الوفيات
8,014
المعافين
224,705
المصابين
29,206,669
الوفيات
928,830
المعافين
21,041,840