چیچین زاهانگی چینی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر به‌ریتانی كایل ئه‌دمۆند تۆمار كرد
1/10/2019 - 16:23
له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێیه‌تی په‌كینی كراوه بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی چیچین زاهانگی چینی توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌ریتانی كایل ئه‌دمۆند تۆمار بكات، زاهانگ له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه باڵا ده‌ستی خۆی سه‌پاندو دوای دوو كاتژمێر‌و بیست‌و یه‌ك خولهك به‌دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یاریه‌كه برده‌وه، شه‌ش چوار، سێی شه‌ش، حه‌وت شه‌ش به‌م بردنه‌وه‌یه زاهانگ پلیتی قۆناغی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا
- Log in to post comments