به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده
ئه‌كته‌ری كۆریای باشور جون میی ده‌ڵێ " كارگێڕی بریتییه له هونه‌ری به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین به‌رهه‌م به كه‌مترین تێكۆشان".
كارگێڕی قوتابخانه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، پێویسته ئه‌وپه‌ری خۆته‌رخان كردن بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له قوتابخانه‌كانیان به‌تایبه‌تی خودی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه، جگه له‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌رشانی ئه‌ركێكی ویژدانی و ئه‌مانه‌ت پارێزی په‌روه‌رده‌ییه له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مێژووییه له ناخی قوتابیان ده‌مینێته‌وه و له‌گه‌ڵیان گه‌وره ده‌بێت، جگه له‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه جه‌خت له سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و فێربوون ده‌كات له ناو قوتابخانه له چوار چێوه‌ی ئه‌و دیدگا وپهیامهی ده‌یه‌وێ جێ به‌جێ یان بكات به پێی پێوه‌ره روون و دیاری كراوه‌كان. بۆیه به‌رپرسیاریه‌تی به‌رێوه‌به‌ر فره ره‌هه‌نده، جگه له چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م گیروگرفتی قوتابیان و مامۆستایان و قوتابخانه ودیاری كردنی كاره به‌راییه‌كان و له پێشینه‌كان و چاككردنی پرۆسه‌ی پلان ودانان و كارگێڕی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكدانه‌وه‌كان بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری ته‌ندروست و راست و گونجاو، گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه، جودا له‌وه‌ش گرنگیدان و جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی له قوتابخانه باشترین شێوه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ببه‌خشێته قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كان كه به‌دیهێنه‌ری ئامانجه گشتییه‌كانی هه‌بوونی قوتابخانه بسه‌لمێنن، بۆیه پێویسته به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه سه‌ركرده‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یه‌كی بێت كه سیفات و جیاوازییه‌كانی سه‌ركرده‌ی په‌روه‌رده‌یی نوێ له خۆ بگرێت و لێی بێته دی، كه ئه‌ویش بنیاتنانی په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی باش له هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان و كه‌س وكاری قوتابیان وكۆمه‌ڵگه به گشتی له‌ر ێگای پێك هێنانی چه‌نده‌ها ئه‌نجومه‌ن.
بۆیه گرنگه به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه زۆر گرنگی به دادپه‌روه‌ری و چاكسازی بدات و ژینگه‌یه‌كی له بار‌و و گونجاو بڕه‌خسێنێ كه رێزگرتنی هه‌ردوو لا هه‌بێت له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی قوتابخانه، هه‌روه‌ها مكومهكردن و پێش خستنی گفتووگۆ، راوێژكردنی گشتگیر و كراوه له نێوان ئه‌ندامانی قوتابخانه، گرنگیدان به پێوه‌ره‌كانی ره‌وشت و ره‌فتار و كرده‌وه‌كان به‌ره‌وباشی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌ركردایه‌تیه‌كی په‌روه‌رده‌یی تۆكمه، بڕیاردانی له كاتی پێویست و گونجاو له پێناو جێ به‌جێ كردنی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی تواناكانی قوتابیان به‌گشتی تا بتوانن له داهاتوودا متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت و سه‌ركرده‌ی ئایینده‌یان لێ دروست بێت، بۆیه به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه پێویسته نموونه‌ی په‌روه‌رده‌یی و دادپه‌روه‌ری بێت و پێشه‌نگی باش بێت له قوتابخانه له رووی روواله‌ت و جل و به‌رگ و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار و گوفتار و كردار و پێگه‌یشتووی رێزگرتنی كات و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی ودڵسۆزی له راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كه‌ی و ره‌وشت به‌رز و ووشیار و به ئاگا بێت و دیموكراتی بێت له بیركردنه‌وه و له هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌سایه‌تی به‌هێزی هه‌بێت و گرنگی به گه‌وهه‌ر و مایهوكرۆكی بابه‌ت و كاروباره‌كه بدات كه په‌روه‌رده‌یه له یه‌ك كاتدا كۆكراوه‌ی توندی له كاتی پێویست و نه‌رم و نیانی له خۆ بگرێت، چونكه به‌رپرسیاریه‌تی به‌رێوه‌به‌ر هه‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی پێشه‌نگ له په‌روه‌رده و فێركردن، به‌ڵكو گرنگترین بهپهرسیاریهتی پرۆسه‌كه له سه‌ر شانی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه، قوتابخانه سه‌نگه‌ری هه‌ره پێشوه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه، به‌رێوه‌به‌ریش سه‌ركرده‌ی ئه‌و سه‌نگه‌ره‌یه، بۆیه پێویستیان به سه‌ركرده‌ی ئازا و خۆنه‌ویست و په‌روه‌رده‌یی هه‌یه كه په‌روه‌رده و قوتابی و قوتابخانه‌یان له خۆیان خۆشتر بوێت، له‌وه‌ش گرنگتر پێویسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان به‌دواداچوون و چاودێری زیاتری قوتابخانه‌كان بكه‌ن له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنیان.
ن/ بكر كریم حسن
كوردستان تیڤی/ كامران