له سه‌ید سادق ژنێك به گاز په‌نجه‌ی ژنێكی دراوسێیانی قرتاند
17/9/2019 - 09:24
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق دوو منداڵ كه هاوكات دراوسێی یه‌كترین ده‌بێته شه‌ڕیان، كێشه‌كه گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێته شه‌ڕی گه‌وره‌كان و به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌شه‌وه ئافره‌تێك په‌نجه‌یه‌كی له‌ده‌ست ده‌دات.
دوو ئافره‌ت كه دراوسێی یه‌كترن، له‌سه‌ر شه‌ڕی منداڵه‌كانیان به‌شه‌ر دێن و دوای ئه‌وه‌ی زۆر له‌یه‌كتری ده‌ده‌ن، ئافره‌تێكیان گاز له په‌نجه‌ی ئه‌وی تریان ده‌گرێت و تا په‌نجه‌ی نه‌قرتاند ده‌می نه‌كرده‌وه.
دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش ئافره‌ته‌كه ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سه‌ید سادق و پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.