چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ له‌ نێو مێشكی مه‌یمووندا بچێندرێت..؟

زانایان تاقی كردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه‌

له‌ میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی هۆشمه‌ندی مرۆڤایه‌تی، توێژه‌ران توانیان سه‌ركه‌وتووبن له‌ چاندنی خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ بۆ نێو مێشكی مه‌یموون.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری ناشیوناڵ ساینس ریڤیۆ كه‌ به‌ زمانی ئینگیلیزی له‌ په‌كین ده‌رده‌چێت ، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ توێژه‌ره‌ چینییه‌كان به‌ یارمه‌تی توێژه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ زانكۆی كارولینای باكوور تاقی كردنه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌و تیایدا سه‌ركه‌وتووبوون.

زاناكان له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی هۆشمه‌ندی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جموجۆڵه‌كانی مه‌یموونه‌كان باش بووه‌و به‌ خێرایی كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه‌.

به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵان له‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت: مه‌یموونه‌كان هه‌ست به‌ نائارامی و دڵته‌نگییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن و ئه‌وان باجێگی گه‌وره‌ی ده‌ستكارییه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌نه‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /bcc

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
5,378,880
الوفيات
342,879
المعافين
2,231,258
المصابين
476
الوفيات
5
المعافين
386
المصابين
4,272
الوفيات
152
المعافين
2,585