كتێبێكی تازه‌ ده‌رباره‌ی مێژووی كورد چاپكرا

بە یەكێك لە كتێبە ئەكادیمییەكان بۆ ناسی كورد دەناسرێت

 لە نووسینی " گارنیك  ئاساتوریان " و وه‌رگێرانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی له‌ لایه‌ن " سه‌نعان سدیقی " ه‌ وه‌  كتێبی " كورده‌كان و ئاخێزگەكانیان " له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ .

ئه‌م نووسه‌ره‌ " گارنیك "  یەكێكە لە بەناوبانگترین كوردناسی ئەم سەردەمە كە كاری زۆر وردی لە سەر كۆمەڵگەی كوردی لە ئێستاو ڕابردوودا كردووە، پێشتر ئەم نووسەرە كتێبێكی بە ناوی (مەلەك تاوس، ئێزدییەكان و جیهانی ڕۆحانی ئەوان) لە چاپ دابوو ، لێره‌دا نووسەر هەموو خوێندنەوەكانی لە مێژووی كوردستان و نیشتمانەكەیانی خستۆتە بەردەست و بە یەكێك لە كتێبە ئەكادیمییەكان بۆ ناسی كورد دەناسرێت.

ئه‌م كتێبه‌ لە هەشت بەش پێكهاتووە كە بریتییە لە: زمان، ئەدەبیات، مەزهەب، كوردستان نیشتمانێكی خەیاڵی ، ناوی قەومە كوردییەكان، بنەمای سەرەكی كوردەكان، بنەمای نەژادی كورد، كۆچ كردن بۆ باكوورو لە دایك بوونی واقیعێكی نوێی كۆمەڵایەتی و ئێنیكی لە ناوچەكە بە زمانی تایبەت بە خۆیان بە پێی بەڵگە مێژووییەكان .

لەم كتێبەدا ئاماژە بەوە دەكرێت كە تاكوو بەر لە هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەكە كەمینەكانی وەك كوردو بەلوچ لە فەلاتی ئێراندا وەك زاراوەیەكی ئێرانی قسەیان دەكرد، بەڵام دوای هاتنی ئیسلام ئەم كەمینانە بەرەو سازكردنی كلتورو زمان و نەریتێكی سەربەخۆ هەنگاویان ناوە.

جێی باسه‌ ، ئەم كتێبە بە ئینگلیزی لەژێر ناوی " پرۆلێگۆمێنا تو زە ستەدی زە كوردس " و لە ساڵی (2009) لە چاپ دراوە.

متعلقات

احدث الفيديوهات

COVID-19
المصابين
42,386
الوفيات
1,553
المعافين
27,324
المصابين
327,580
الوفيات
8,682
المعافين
261,757
المصابين
31,852,024
الوفيات
976,599
المعافين
23,451,644