دیزاینه‌ری كورد " سونیا بێتووشی " له هه‌ولێره
26/4/2018 - 20:00
به مه‌به‌ستی سازكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تازه له بواری دیزایندا ، خانمه دیزاینه‌ری كورد و شاجوانی 2016 ی ئێران " سۆنیا بێتووشی " سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و سوپرایزێكیش ئاشكرا ده‌كات .
بێتووشی ئاشكرایده‌كات له ئێستادا ئه‌و له هه‌ولێره و له رۆژانی داهاتوودا گه‌ره‌ترین پرۆژه‌ی خۆی ئاشكراده‌كات ، وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و به باشی ئه‌نجامه‌كه‌ی بپێكێت ماوه‌یه‌كی باش له هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه و دواتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئیستهنیۆل .
سۆنیا بێتوشی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری دیزاین له بواری جلوبه‌رگ كردووه و خاوه‌نی براندێكی تایبه‌ته به خۆی و له ساڵی 2016 وه‌ك شاجوانی ئێران هه‌ڵبژێردرا .
- Log in to post comments