كه‌ریم دافعی رێزی لێ ده‌گیرێت

په‌رده‌ له‌سه‌ر سێ كتێبی لادرا


به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ده‌ب دۆستان له‌ شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆرێكی رێزلێنان بۆ " كه‌ریم دافعی " ناسراو به‌ مامۆستا ( ك.د. ئازاد )  سازكرا  .

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا په‌رده‌ له‌سه‌ر سێ كتێبی كورته‌ شیعری ئه‌م شاعیره‌ به‌ ناوه‌كانی " برینه‌كان به‌ خۆی ده‌شۆم ، بالۆره‌كانی غه‌ریبی و چه‌یكی خه‌ونی ئه‌رخه‌وانی " لادرا .

له‌ رێوره‌سمی ئه‌م رێزلێنانه‌دا " دافعی " شاعیر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو خۆشه‌ویستی له‌ ژیانیدا هه‌یه‌ ، ئه‌وانیش " خه‌ڵك و خاكن " و شیعره‌كانیشی پێشكه‌ش به‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ی ده‌كات .

كه‌ریم دافعی به‌ شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ست بزوێن و ناسك  ناسراوه‌ ، له‌ ئاست رووداوه‌كانی پارچه‌كانی كوردستان هه‌میشه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه‌ .

جێی باسه‌ " ك . د . ئازاد " له‌ ساڵی 1960 له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ .