لەبەر نیفاقی حزبەکان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم

فأعقبهم نفاقا في قلوبهم إلى يوم يلقونه بما أخلفوا الله ما وعدوه وبما كانوا يكذبون
Thumbnail

خوا لەسورەتی تەوبە لە ئایەتی ٧٧ دا دەلێت (فأعقبهم نفاقا في قلوبهم إلى يوم يلقونه بما أخلفوا الله ما وعدوه وبما كانوا يكذبون)
کەواتە کەسی منافق واتە دوورو نە لە دونیا نە لە ئاخرەت کەلکی نیە نە بۆ خەلک نە بۆ مللەت  نە بوو ژینگە و نە بوو خواش،، بویە من دەمەویت ئەم باسە بکەم، 
ئایا چون دەکرێت من نفاق ببینم و وژدانی خوم ئارام نەکەم و راستیەکان نەلێم؟ 


چون دەکرێت دەنگ بە گورانێک بدەم کە خوی بە ئوپوزسیون بزانێت لە لایەک وە لە لایەکی تر شەر بو بەستهێنانی پلەو پایە لەناو حکومەتی پارتی دا کە براوەی یەکەمە بیکات؟  وە بوچی دەنگ بە گورانێک بدەم بە حسابی ئەوان لەسەر گەندەلی و نەدادپەروەری لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەرچوون و بزوتنەوەی گوران دامەزراند کە چی ئیستا دەستی خستوە ناو دەستی حزبی دەستەلادار کە یەکێتی نیشتیمانە چ لە حکومەت چ لە بانگەشەی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ناوی هاوپەیمانی کوردستانی ؟


چون دەنگ بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدەم کە پێش چوار سال وەک ئەم مانگە ٥١٪ خاکی هەریمی کوردستان پێشکەشی حکومەتی بەغدا و ملیشیاتی حەشدکرا؟؟
چون دەنگ بە هێزە ئیسلامیەکان بدەم کە ناتوانن ئیدارەی حزبرکانی خویان بکەن و لەهەموویان زیاتر مجاملەی حزبی دەسەلاتدارئەکەن ؟؟


بویە بریاری خوم داوە لەمانگی بەرگری کردنی قەوارەی هەریمی کوردستان لە داستانەکانی پردی و سحیلا  دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەم کە بە درۆشمی خونەجەمێنن درێژە بە خەباتی چەکداری و مەدەنی و پاراستنی گشت دەستکەوتەکانی خەلکی کوردستان و بگرە لە قەوارەی هەرێم و چەسپاندنی مادەی ١٤٠ و بەدەستهێنانی گشت شایستە دارایەکان و کارگێریەکان، 

 

متعلقات

احدث الفيديوهات