Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:22

بۆ تورکیا بێ منەتە؟

ئاسۆ حاجی
100%

بۆ تورکیا بێ منەتە؟

          ئاسۆ حاجی

رووداوەی ئەوجارە (کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک گەشتیاری عەرەب لە سەیرانگەیەکی زاخۆ) پێدەچێت رەهەندێکی گەورەتری لە عێڕاق هەبێت، رەهەندێکی ئیقلیمی و سافکردنەوەی حیساباتی نێوان ئێران و تورکیا بێت، لەو رووداوە کار بۆ ئەوە کراوە، دوو ئامانج بە بەرد بپێکن، یەکەمیان گورزێکی دیکەی ئێران لە ئابووری تورکیا، دووەمیان گورزێکی عێڕاق بێت لە ئابوری کوردستان، بۆیەشە یەکەم لێدوانی بەرپرسانی شیعە باسکردنی داخستنی سنوور و فڕۆکەخانەکانە لەگەڵ تورکیا،  کە ئەگەر داواکردنی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتیشی بەداوا دابێت، بۆیە دەبێ حکومەتی کوردستان بە پشووێکی درێژ و دوور لە هاوشوهوشی بەغدا مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوە بکات.
دەبێ بپرسین کێ ئەو مافەی بە تورکیا داوە بەو شێوەیە مامەڵە بکات( بێگومان ئەگەر بۆردومانەکە لەلایەن تورکیاوە بووبێت)؟ زانیاریەکان ئەوە دەڵێن کە حکومەتی عێڕاق ئەو مافەی بە تورکیا داوە چۆنی بوێ سنووری نێودەوڵەتی عێڕاق ببەزێنێ و کوێی بوێ تۆبارانی بکا و خەڵکی تێدا بکوژێ، ئەو مافەی عێڕاق بە تورکیای داوە بۆ رێکەوتنێکی دوو قۆڵی نێوانیان دەگەڕێتەوە(ئەو رایکەوتنەی سەدڕ داوای هەڵوەشانەوەی دەکات) مێژووەکەی بۆ سەرەتای ساڵانی هەشتاکان دەگەڕێتەوە (واتا سەردەمی سەدام حسێن )  هەر ئەو رێکەوتنە لە سەردەمی سەرۆکایەتی مالیکی هەموار کرایەوە و مافی سنووربەزاندن لەلایەن تورکیاوە لە (٥ کم) کرایە (١٥کم) دواین هەمونارکردنەوەی ئەو رێکەوتنەش لە سەر دەستی حەیدەر عەبادی بوو لە ساڵی ٢٠١٧ کە مافی سنوور بەزاندنی تورکیای لە (١٥کم) کردە (٣٠کم) تەنها لە بەرامبەر دژایەتی کردنی تورکیا بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان.
ئەو هێزەی تورکیا کردویەتیە بەهانە بۆ بەزاندنی سنوور و پێشێلکردن و بن پێکردنی سەروەری عێڕاق، کە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)یە، لەلایەن عێڕاقەوە پاڵپشتی دارایی و سەربازی و هەوالگری دەکرێ، موچەی زیاتر لە چوار هەزار چەکداری پەکەکە لە شنگال  دەدات، رێگەی بە هەبوونی بارەگا و سەربازگەی پەکەکە لە باشوری کەرکوک  داوە، ئەوەش تەنها بەهۆی ئەوەی پەکەکە بەشێکە لە ئەجێندای ئێرانی و هێزێکی پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئێرانە، کە ئێستا بوون و  کارنامەی عێڕاقی هەمان شتە.
پەرچەکدار و لێدوانە توندەکانی سیاسیەکانی عارەب لە بەغدا، تەنها لە یەک گۆشەنیگاوەیە، کە قوربانیەکانی تۆپبارانی تورکیا عارەبن، ئەگەر کورد یان نەتەوەیەکی دیکە بوان بەغدا وا توند و دڕ نەدەبوو، ئەو لێدوانانەشمان نەدەبیست، بەڵکو ئیدانەیان دەکرد و بێ دەنگ و بێ هەڵوێست 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.