Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:41

هەموو كات ئاشتی

100%


ئاشتی كۆمەڵایەتی بەیەكێك لەپایە گرنگەكانی سەقامگیری و پێشكەوتنی هەر كۆمەڵگایێك دادەنرێت، بەپێی پلەبەند كردنی بنەماكانی ژیان ئاسایش لە ریزبەندی یەكەم دێت، ئاسایشی ناوخۆ بەلەیكتر نزیك بونەوەو یەكتر قبوڵكردن دێتە ئاراوە، زۆركات لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی نێوان پارتەكان روو لەگرژی دەكات تا ئەو ئاستەی هەندێكجار دیدار و دانیشتن لەگەڵ یەكتری رەتدەكەنەوە. 
بەرقەراركردنی ئاشتی ناوخۆیی لەئەستۆی كەسانێكە باوەڕیان بە دیالۆگ هەبێت و بتوانن باوەڕ بە بەرامبەرەكانیان بێنن ، هەموو كات لەهاتنەپێشی هەر گرژیێك لەناوخۆی كوردستان بێت یاخود هەرێمی بێت، ئەوا هەموان دەڵێن (نێچیرڤان بارزانی) وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەموان كۆدەكاتەوە و ئەو پەرتەوازەیە و دوریەی نێوان لایەنەكان نایەڵێت، ئەمە یەكێكە لەو خەسڵەتانەی بەردەوام سەرۆكی هەرێمی پێدەناسرێتەوە كە كار بۆ یەكخستنی ناوماڵی كورد دەكات و دەنگە جیاوازەكان هاوئاواز دەكات و رێكیان دەخات. 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەركردەی پارتە سیاسیەكان و نوێنەری پێكهاتەكان میوانداری سودانیان كرد ئەمە گوزارشتە لەوەی ئێمە لە كوردستان هەموومان پێكەوەینە و بەیەكەوەش بەهێزترین، ئەو نیشاندانانە دوو دیوی ئەرێنیان هەیە، لەناوخۆ خەڵكی كوردستان گەشبینتر دەبن كە دەبینن هەموو لایەنەكان بەیەكەوەن، بۆدەرەوەش نیشانەی بەهێزی كوردستان پیشان دەدات. 
لەماوەی رابردوو پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی بەرزی و نزمی زۆری تێدابوو بەئێستاشەوە لە ئاوازی جیاواز دەخوێنن، لەگەڵ بونی ئەو ناڕێكیەی نێوانیان، نێچیرڤان بارزانی لەدیداری سلێمانی بەشدار دەبێت، ئەمە هەستكردنە بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە نشتیمان و خەباتی گەلەكەی بۆوەی بەهووان برێت هەرچەندە درز و ساردی لەنێوانمان هەبێت ئەوا دواجار دەبێت لەخاڵێك بگەینەیەك. 
رەنجبەر حاجی  
 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.