Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 14:11

بارزانی نەمر و ماندێلا و جیڤارا!

ھۆگر نێروەیی
100%

‏‎بارزانی نەمر تەنھا موڵکی پارتییەکان نییە بەڵکو موڵکی ھەموو کوردستانیانە، بەتەنھا ڕەمزی  باشوری کوردستان نیە بەڵکو ڕەمزی ھەر چوار پارچەی کوردستانە.

‏‎جیاوازی بارزانی نەمر لەگەڵ ئەوانی دیکە ئەوەیە کە پێش شۆڕشی ئەیلول کە بارزانی نەمر  ھەڵیگیرساند  ھیچ شۆڕشێکی دیکەی کوردی بەرھەمی نەبوو کەبەو شێوەیە بەرھەمی نەبوو کە داگیرکارێک شەرعیەتی پێدابێت بەڵام شۆڕشی ئەیلول یەکەم جاربوو  مافەکانی نەتەوەی کورد لە قسە و داواکردنەوە ببەنە کردار و بچنە سەر لاپەرەکان بە ئیرادەی بارزانی نەمر و پێنوسی داگیرکار ئیمزا بکرێت شەرعیەتی پێ بدرێت. کە لەو ڕۆژەوە مافەکانی کورد لە قسە و دروشمەوە بوون بە دامەزراوە بەفەرمی کاری پێ دەکرێت.

‏‎گەر جیھانی دەرەوە ئاشنای مێژووی بارزانی نەمر بێت کە چۆن و بەچی ئیرادەیەک بۆ ئازادی گەل و نەتەوەیەکی ژێر دەست تێکوشا لە دژی مەزنترین دوژمنی گەلان لەناوچەکە ھەموو نەتەوە و گەلانی ژێر دەست  خەون و ئاواتیان سەرکردەیەکی وەکو بارزانی نەمر دەبێت،  ھەموو ئەو وڵاتانەی دروشمیان ئازادی یە ناوی بارزانی نەمر دەھێنن، ھەموو ڕێکخراوێک کە بۆ ئازادی تێدەکوشێت ناوی بارزانی نەمر بڵاودەکاتەوە، ھەموو ئەو وانانەی لەسەر ئازادی دەوترێن ناوی باززانی نەمر دەڵێن، ھەموو کتێبێک کەلەسەر ئازادی دەنوسرێت ناوی بارزانی نەمر لە ناو کتێبەکەیان دەبێت.  بارزانی نەمر ھەروەکو ماندێلا و جیڤارا سەرکردەی جیھانین کە ھەموو تەمەنی خۆیان بەخشی بۆ ئازادی و ڕزگارکردنی نەتەوەیەکی ژێر دەست دژی ستەم و زۆرداری.

‏‎لەدایکبوونی بارزانی نەمر لەدایکبوونی ئەمڕۆی کوردستانە بەھەموو دەستکەوتەکانەوە، لەدایکبوونی سبەی کوردستانە بە ھەر دەستکەوتێک بگات. کە شۆڕش و ڕێبازی بارزانی نەمر ھەر وەکو ناوەکەی نەمرە نامرێت ھەتا دونیا ماوە ھەم ڕێبازەکەی ھەم ناوەکەی بە نەمری دەمێنێتەوە. 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.